پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و ئەگەری نمە باران هەیە



کەشناسی پێشبینی دەکات لە ماوەی دوو ڕۆژدا گەرما نزیکەی 8 پلە لە هەرێمی کوردستان دابەزێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمانی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1-3 پلە دادەبەزێت.

سەبارەت بە سبەینێش ئەوەی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور بێت و ئەگەری نمەبارانێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری هەرێم هەیە.

ڕاشیگەیاند خێرایى با لە نێوان 15-25 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەی گەرماش بە بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆدا 4-5 پلە دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 37 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 35 پلەى سیلیزى

دهۆک : 34 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 39 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 37 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى

سۆران : 35 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى

قاوە تەنها بۆ خواردن نیە، بۆ بەهێزکردنی کۆنکریتیش بەکاردەهێندرێت
پێت قاوە تەنها بۆ خواردن نیە، بۆ بەهێزکردنی کۆنکریتیش بەکاردەهێندرێت
گروپە چەکدارەکان لە ترسی جموجوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا خۆیان شاردووەتەوە
دوات گروپە چەکدارەکان لە ترسی جموجوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا خۆیان شاردووەتەوە
پەیوەنیدر