ماڵەکەی عەلی وەردی دەستی بەسەرداگیراوە



بنەماڵەی عەلی وەردی کۆمەڵناسی کۆچکردووی عێراقی ڕایانگەیاند، داوایان لە سەرۆک وەزیران و بەرپرسان کردووە دەستوەردان بکەن لە گەڕاندنەوەی خانووەکەیان لە ناوچەی کازمیە، پاش ئەوەی هەڕەشەیان لێکرا.

لە دیمەنێکی ڤیدیۆیی کە بڵاوکراوەتەوە، خانمێک لە بنەماڵەی عەلی وەردی باس لە پرسی ئەو خانووە دەکات کە ماوەی ٤ دەیە لەلایەن کرێچییەکەوە داگیرکراوە.

ئەو خانمە باسی لەوەکردووە: ” ئەو کرێچییەی لە خانووەکەی عەلی وەردی دەژی، ڕەتیدەکاتەوە پابەند بێت بە بڕیارێکی دادوەری بۆ چۆڵکردنی خانووەکە و گەڕاندنەوەی بۆ بنەماڵەی وەردی.”

وتیشی: “هەموو گفوتگۆ و دانوستانەکان لەگەڵ کرێچییەکە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە شکستی هێناوە، کرێچییەکە هەڕەشەی لە بنەماڵەی وەردی کردووە و سەرۆکی عەشیرەتەکەی پشتیوانی لێدەکات بۆ داگیرکردنی خانووەکە.”

ئەو خانمە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خێزانە دەیانەوێت خانووەکە نۆژەن بکەنەوە و بیکەنە مۆزەخانە “کتێب و کەلوپەلەکانی عەلی وەردی” تێدا کۆبکنەوە، وەک چۆن لە ماڵی نووسەران و ڕۆشنبیرانی عەرەبی دیکەدا هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، خێزانی وەردی پەنایان بۆ یاسا بردووە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەیان:”خێزانەکەمان عەشیرەتێکی نییە تا پارێزگاری لێبکات، بەڵام باوەڕمان بە شێوازی شارستانی و یاسا هەیە”.

جەختی لەوەکردەوە کە بنەماڵەی عەلی وەردی پێویستیان بە پشتیوانی حکومەت هەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەت پێشتر پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتی بۆ ڕێگریکردن لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و ماڵی هاووڵاتیان ڕاگەیاند، بەڵام هیچ ڕێوشوێنێکی جددی سەبارەت بە پاراستنی ماڵی عەلی وەردی نەگرتوەتەبەر.

ئێستا داواکاری ئەو خێزانە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیعە سودانیە، بڕیارە سەرۆک وەزیران ڕاستەوخۆ دەستوەردان بکات بۆ یارمەتیدانی بنەماڵەی عەلی وەردی.

لە بەرامبەردا، ئەیاد کازم،بەڕێوەبەری بەشی میرات ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکەی “پەیوەندی بەو بابەتە نییە، بەو پێیەی موڵکێکی کەسییە و هی میراتگرەکانە”.

 

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرا
پێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرا
فرۆشگای خوێندنگاکان بە کرێ دەدرێت
دوات فرۆشگای خوێندنگاکان بە کرێ دەدرێت
پەیوەندیدار