لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراق پێکهێنراوە



فیراس موسلیماوی، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: لیژنەیەك لەلایەن وەزارەتی نەوت و وەزیری سامان سروشتییەکان هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ و چەند کادیرێکی پێشکەوتی وەزارەتی نەوت و چەند پارێزگایەکی بەرهەمهێنەری نەوت وەك بەسڕە، زیقار، میسان و كەركوك پێكهێندراوە.

موسلیماوی دەڵێت: ئەرکی ئەو لیژنەیە داڕشتنی ڕەشنوسی یاسای نەوت و غازە و پێشکەشی حکومەت و پەرلەمانی دەکەن، دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکان بۆ پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمان و حکومەتەوە.

ئەو پەرلەمنتارە ڕاشیگەیاند: ئیرادەیەکی ڕاستەقینە لە پەرلەمان هەیە بۆ دەرچواندنی ئەو یاسایە و یاسای بودجەی گشتی دوو ماددەی لەو بارەیەوە لەخۆی گرتوە کە ئەوانیش ڕێکخستنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و کۆکردنەوەی داهاتەکەیەتی لە بانکێکی باوەڕپێکراوی بانکی ناوەندی.

فیراس ئاماژە بەوەشدەکات، نەوتی عێراق یەك نەوتە و قابیلی دابەشکردن نییە، هەنگاوی جدی هەیە بەرەو بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشكردنی سەروەت و سامان بۆ خەڵكی عێراق و هەرێم.

 

لیستی خواردنە ڕِێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان لە خوێندنگەكان بڵاوكرایەوە
پێت لیستی خواردنە ڕِێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان لە خوێندنگەكان بڵاوكرایەوە
بەم هاوینە نرخی نەوتی سپی گران دەبێت
دوات بەم هاوینە نرخی نەوتی سپی گران دەبێت
پەیوەنیدر