ئەو زانایانەی بەهۆی داهێنانەکانیانەوە مردن



ئارەزووی مرۆڤ بۆ دۆزینەوە، زانین و تاقیکردنەوەی ئەزموونی نوێ هۆکاری پێشکەوتنی شارستانیەت و سەرهەڵدانی داهێنان و دۆزینەوەی نوێگەری بوو لەسەر دەستی داهێنەران، هەندێکیان سەلامەتی خۆیان و ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە بۆ پێشکەشکردنی داهێنان گەلێک کە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکەن و گۆڕانکاری لە جیهان دروست دەکەن.

 

ئێستا لە بواری زانستی هاوچەرخدا ڕێوشوێنی سەلامەتی دەگیرێتەبەر بۆ پاراستنی داهێنەران لە هەر زیانێکی ئەگەری، بەڵام لە ڕابردوودا بە زانین و هۆشیارییەکی سنووردار بە مەبەست یان بەبێ مەبەست باجەکەیان بە ژیانی خۆیان دەدا.

 

لە خولیای بەدواداچوون بۆ زانستەکەیان، لێرەدا ٥ چیرۆکی زانا و داهێنەر دەخەینەڕوو کە بەهۆی داهێنانەکانیانەوە مردوون.

 

ئەبو ناسر جەوهەری ” فەرهەنگێکی زمانی عەرەبی نووسی و هەوڵیدا لە سەربانی مزگەوتەکەوە بفڕێت

 جەوهەری لە فەراب (عەترار) لە ئاسیای ناوەڕاست لە باشووری کازاخستانی ئەمڕۆ لەدایک بووە، لە ساڵانی سەرەتاییدا لە ژێر دەستی خاڵی دایکی، ئیسحاق بن ئیبراهیم ئەلفارەبی ٩٦١ زاینیی خوێندوویەتی، پاشان چووەتە بەغدا که شارەزا بەناوبانگەکانی ڕێزمانی عەرەبی لێبوون.

 

جەوهەری شارەزا بوو لە ڕێزمان و زمانی عەرەبی و فەرهەنگێکی بە ناوی ” الصحاح في اللغة”ی نووسی، داهێنەر بوو و بە تایبەتی خولیای فڕینی هەبوو.

 

جەوهەری بە دروستکردنی جووتێک باڵی داری پەڕدار، بۆ لوتکەی مزگەوتەکە سەرکەوت بۆ ئەوەی هەوڵی فڕین بدات، بەڵام هەوڵەکەی شکستی هێنا، هەر کە بازی بەسەر مزگەوتەکەدا دا، ڕاستەوخۆ کەوتە سەر زەوی و مرد، بەڵام بیرۆکەی فڕینی بە زانایانی دوای خۆی بەخشی.

 

ئەلێکساندەر بۆگدانۆڤ بەهۆی گواستنەوەی خوێنەوە مرد

 ئەلێکساندەر بۆگدانۆڤ پزیشک، فەیلەسوف، ئابووریناس، نووسەری زانستی خەیاڵی و شۆڕشگێڕێکی ڕووسی بووە و لە ساڵی ١٨٧٣ لەدایک بووە، پێشەنگ بووە لە بواری خوێن، یەکەم پەیمانگای گواستنەوەی خوێنی لە ساڵی ١٩٢٦ دامەزراندووە.

 

گریمانەکانی بۆگدانۆڤ بریتیبوو لەوەی کە خوێنی گەنجەکان جەستەی بەساڵاچوو گەنج دەکاتەوە، هەروەها دەتوانێت بەرگری لە نەخۆشی سیل بکات، چارەسەری ئەوانەش بکات کە تووشبوون.

 

دوای تاقیکردنەوەی ١١ جار خوێن گواستنەوە لەسەر خۆی ڕایگەیاند، ڕووتانەوەی قژی وەستاوە، و بینایی چاوەکانی باشتر بووە، بەڵام پشکنینی خوێنەکەی نەدەکرد تا  لێی دڵنیاببێتەوە پێش ئەوەی وەریبگرێت یان بیبەخشێت، لە ساڵی ١٩٢٨ بۆگدانۆڤ خوێنی لە کەسێکی تووشبوو بە مەلاریا و سیل وەرگرت هەر زوو دوای ئەوە مرد.

 

هۆراس لاوسۆن هانلی داهێنەری ژێردەریایی، بەهۆی خنکانەوە مرد

 لە کاتی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا، لە نێوان ساڵانی ١٨٦٠ بۆ ١٨٦١، هۆراس لاوسۆن هانلی پارێزەر، جووتیارێکی نیو ئۆرلینز و دوو هاوبەشەکەی بە ناوەکانی جەیمس مەکلینتۆک و باکستەر واتسۆن دەستیان کرد بە دروستکردنی ژێردەریایییەکی سێ کەسی، لە ژێر ئاودا گەشتیان پێکرد بۆ ئەوەی ڕێڕەوی کەشتیوانی بۆ بازرگانی لەگەڵ ئەوروپا بە کراوەیی بمێنێتەوە.

 

بەڵام دوای چەند هەوڵێک، یەکێک لە مۆدێلەکان تەقیەوە، مۆدێلی دووەمیش نوقم بوو، بەهۆیەوە پێنج دەریاوان گیانیان لەدەستدا و خۆی لە خنکان ڕزگاریبوو، بەڵام دواتر کاتێک لەگەڵ تیمێکی حەوت کەسیدا لە ساڵی ١٩٦٣ لە ژێردەریایییەکی زیانلێکەوتوودا خنکان و گیانیان لەدەستدا.

 

 

“ئەلیزابێس فلیشمان” ویستی ژیانی سەربازەکان ڕزگار بکات، بەڵام قۆڵی لەدەستدا و پاشان مرد

 لە ساڵی ١٩٠١ ویلیام ڕۆنتگن تیشکێکی ئەلکترۆنی لەناو بۆرییەکی بۆشایی شووشەدا درەوشاندەوە کە لە بەشی کۆتاییدا شاشەیەکی فۆسفۆڕی هەبوو، کاتێک تیشکی ئەلکترۆنی بەر شاشەکە کەوت، دەستی کرد بە درەوشانەوە، کاتێک ڕۆنتگن بە هەڵە دەستی لە نێوان بۆرییەکە و شاشەی فۆسفۆڕییەکەدا دانا، وێنەی ئێسکی دەستی لەسەر شاشەکە بینی و ئەمەش یەکەم تیشکی ئێکس بوو.

 

پاشان دۆزینەوەکەی ڕۆنتگن زیاتر پەرەیسەند، بەڵام دوای چەند ساڵێک ژنێکی ئەمریکی بە ناوی “ئێلیزابێس فلیشمان” بوو بە پزیشکی تیشک و پێشەنگ لە بواری تیشکی ئێکس.

 

ئەلیزابێس زۆر دڵخۆش بوو بەم دۆزینەوە و چۆن دەتوانێت ژیانی خەڵک ڕزگار بکات، بۆیە تیشکی ئێکسی بۆ نەخۆشخانە سەربازییەکان دابین کرد بۆ ئەوەی بەکاری بهێنن بۆ دیاریکردنی شوێنی فیشەک لە سەربازە بریندارەکاندا، بەهۆی ئەوەی دۆزینەوەکە تازە بوو، پزیشکەکان متمانەیان بە بەکارهێنانی نەبوو.

 

ئەلیزابێس بڕیاریدا کە خۆی بەکاربهێنێت بۆ تاقیکردنەوەی تیشکەکان بۆ سەلماندنی کاریگەرییەکەی، بەڵام ڕێوشوێنی پێویستی نەگرتەبەر بۆ ئەوەی خۆی لە تیشکەکان بپارێزێت، لە ئەنجامی سووتانی تیشکی ئێکس، قۆڵی ڕاستی بڕاوە، سەرەڕای پەرەسەندنی ئەم برینە بەردەوام بوو لە کارەکانی، لە ساڵی ١٩٠٥ بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا کە بەهۆی تیشکی ئێکسەوە دروستبووە.

 

کارل شێلی بەهۆی تامکردنی دۆزینەوە کیمیاییەکانیەوە مرد

کارل شێلی کیمیاکارێکی درەوشاوەی دەرمانسازی بوو کە چەندین توخمە کیمیاییەکانی وەک مۆلیبدینیۆم، تەنگستن، مەنگەنیز و کلۆری دۆزیەوە.

 

شێلی تاقیکردنەوەی تامی بۆ دۆزینەوەی ماددە کیمیاییەکان دەکرد و لە تاقیکردنەوەی تامی هایدرۆجین سیانید ڕزگاری بوو، بەڵام دواتر بەهۆی ژەهراوی بوون بەهۆی یەکێک لە ماددەکانەوە گیانی لەدەستدا.

لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە قەرزەکانی هاووڵاتیان دەرچوو
پێت لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە قەرزەکانی هاووڵاتیان دەرچوو
ڕاگرتنی تۆمەتبار لە کاتی لێکۆڵینەوە، ڕوانگەیەکی یاسایی!
دوات ڕاگرتنی تۆمەتبار لە کاتی لێکۆڵینەوە، ڕوانگەیەکی یاسایی!
پەیوەنیدر