دیندار زێباری: هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی بۆی نییە دەستوەردان لە کاروباری دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا بکات



رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی بۆی نییە دەستوەردان لە کاروباری دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا بکات، دەشڵێت: دادگاکانی هەرێمی کوردستان سەربەخۆن.

دیندار زێباری، رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان دادگاکان دەسەڵاتی سەربەخۆن و بڕیاری یاسایی خەسڵەتێکی تایبەتمەندە بە جومگەی هەرەمی دادوەری و هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی بۆی نییە دەستوەردان لە کاروباری دادگا بکات.

ئەو لێدوانەى دیندار زێبارى لە کاتێکدایە، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International )، داوای لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە،”دەستبەجێ هەردوو رۆژنامەنوس ( گوهدار زێباری و شێروان شێروانی ) ئازاد بکەن.”

گوهدار زێباری و شێروان شێروانی، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ ەوە دەستگیرکراون. بڕیار بوو لە٩ ی ئەیلول شێروان شێروانی ئازاد بکرێت، بەڵام تۆمەتی “ساختەکردنی واژۆی” هاوڕێکانی درایە پاڵ و بە ٤ ساڵ زیندانیکردنی تر سزا درایەوە، گوهدار زيباریش لە ١٦ی ئاب وادەی سزاکەی تەواو کردو بڕیاربوو ئازاد بکرێت، بەڵام تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەتی دراوەتە پاڵ و بڕیارە بەو تۆمەتەش دادگایی بکرێتەوە.

لەبارەى کەیسى گوهدار زێبارییەوە، دیندار زێباری ئاماژەی بەوەکردووە:” لەناو ئۆتۆمبێلی گوهدار دەستگیراوە بەسەر چەک و تەقەمەنی، بۆیە بە پێی یاسای چەک دۆسیەی بۆ کراوەتەوە.”

هەڤاڵ ئەبوبەکر هۆشداری دەدات
پێت هەڤاڵ ئەبوبەکر هۆشداری دەدات
ڕۆژئاوا بەرامبەر بە فراوانبوونی بریکس: لە نێوان ترس و بێباکیدا ماوەتەوە
دوات ڕۆژئاوا بەرامبەر بە فراوانبوونی بریکس: لە نێوان ترس و بێباکیدا ماوەتەوە
پەیوەنیدر