بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات، كە لە كاتی تێكردنی بەنزین لە ئۆتۆمبێلەكانیان تانكی بەنزین پڕ نەكەن و بەشێكی بۆ هەڵمی بەنزینەكە بهێڵنەوە و جەختیشدەكاتەوە، به‌شێك له هۆكاری گڕگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پڕكردنی تانكی بەنزین.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕێنماییەك بۆ شۆفێران بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەكات، به‌نزین شله‌یه‌كی تایبه‌تییه و زوو ده‌بێت به هه‌ڵم، به تایبه‌تی له كه‌شی گه‌رمدا، كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلیش سیستمێكی تایبه‌تییان له تانكی به‌نزینه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كانی خۆیان جێگیر كردووه، كه ئاگادارت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی پێویسته به‌شێك له تانكییه‌كه بۆ هه‌ڵمی به‌نزینه‌كه بهێڵیته‌وه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئه‌و سیستمه به ناوی (EVAP) ناوده‌برێت، كۆمپانیاكان به هه‌ژماركردنی قه‌باره‌ی ته‌نكی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كان به‌شێك له ته‌نكییه‌كه ده‌هێڵنه‌وه، تا ئه‌و به‌نزینه‌ی بووه به هه‌ڵم به فیڕۆ نه‌چێت و سوودی لێ ببینرێت.
ڕاشیگەیاندووە، تێكردنی به‌نزین پاش چه‌ند جارێك له هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سكی به‌نزینه‌كه، زیان به‌سیستمی (EVAP) ده‌گه‌یه‌نێت و بۆ ماوه‌یه‌كیش (تا ئه‌و كاته‌ی به‌شی سیستمه‌كه له تانكییه‌كه خاڵی ده‌بێته‌وه) مه‌ترسییه‌كانی ته‌قینی تانكییه‌كه و سووتانی ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت: “یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی شۆفێران له كاتی تێكردنی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پڕكردنی تانكییه‌كه‌یه به ته‌واوه‌تی ته‌نانه‌ت پاش هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سكی به‌نزینه‌كه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ڕۆژانه ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان گڕ ده‌گرن و به دڵنیاییشه‌وه، به‌شێك له هۆكاری گڕگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی باسمان كرد”.