پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان فۆڕمی وەرگران لە پەیمانگاكە ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، تەنھا یەک ھەفتە ماوەی پێشکەشکردن بۆ ئارەزوومەندان لەبەردەستە.
ڕاگرایەتی پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان ئاگاداری پێشکەشکاران و خوازیاران دەکاتەوە، ئەوانەی ئارەزووی خوێندنیان لەپەیمانگادا ھەیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣⁄ ٢٠٢٤ ، ئەوا ماوەی پێشکەشکردن ( تەنیا یەک ھەفتە)ی ماوە و ڕۆژی ٢ ئەیلولی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.
ڕاشیگەیاندووە، پێویستە لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا خوازیاران فۆڕمی پێشکەشکردن بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان پڕبکەنەوە و بیگەڕێنەوە بۆ بەشی تۆماری پەیمانگا.