ماوەی نوێ كردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان كۆتایی هات و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە زیاتر لە ملیۆنێك دەنگدەر كارتی بایۆمەترییان نوێ كردۆتەوە.
عیماد جەمیل، سەرۆكی گرووپی ڕاگەیاندن لە كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، ملیۆنێك 31 هەزار و 605 دەنگدەر زانیارییەكانی تایبەت بە كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نوێ كردۆتەوە، جگە لە ئاوارەكان.
ڕاشیگەیاندووە، ماوەی نوێ كردنەوەی زانیارییەكانی تۆماری دەنگدەران كۆتایی هاتووە هاوكات 3 هەزار و 399 ئاوارە كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نوێ كردۆتەوە بەجۆرێك لە هەولێر (1216 دەنگدەر) و لە سلێمانی (759 دەنگدەر) و لە دهۆك (1414 دەنگدەر) و لە زیقار (6 دەنگدەر) و لە كەربەلا (4 دەنگدەر) بوون.
سەبارەت بە نوێ كردنەوەی كارتی دەنگدان لە پارێزگاكانی دیكە بەم جۆرە بووە:
– نەینەوا/ 159 هەزار و 925 دەنگدەر.
– بەغداد/ كەرخ/ 115 هەزار و 281 دەنگدەر.
– بەغداد/ رصافە/ 98 هەزار و 982 دەنگدەر.
– كەركوك/ 80 هەزار و 544 دەنگدەر.
– صەڵاحەدین/ 69 هەزار و 918 دەنگدەر.
– هەولێر/ 65 هەزار و 468 دەنگدەر.
– سلێمانی/ 64 هەزار و 990 دەنگدەر.
– ئەنبار/ 51 هەزار و 759 دەنگدەر.
– دیالە/ 49 هەزار و 368 دەنگدەر.
– بەسرە/ 47 هەزار و 569 دەنگدەر.
– زیقار/ 33 هەزار و 420 دەنگدەر.
– بابل/ 31 هەزار و 758 دەنگدەر.
– كەربەلا/ 31 هەزار و 270 دەنگدەر.
– دهۆك/ 29 هەزار و 877 دەنگدەر.
– نەجەف/ 29 هەزار و 456 دەنگدەر.
– دیوانیە/ 22 هەزار و 304 دەنگدەر.
– میسان/ 20 هەزار و 126 دەنگدەر.
– واست/ 14 هەزار و 295 دەنگدەر.
– موسەننا/ 15 هەزار و 595 دەنگدەر.