سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چەنگ- قوفڵ لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەش نۆیەم سەربازی تورکیایە لەم مانگەدا بکوژرێت.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێکدا لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی X (پێشتر تویتەر) ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگ- قوفڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک سەربازێکیان بەناوی ( ئەرکان سەلجوق) بە سەختی برینداربووە و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.
هاوکات رۆژی پێنجشەممە سوپای تورکیا ڕایگەیاند ھەشتەم سەربازی سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنی چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.
سوپای تورکیا لە رۆژی ١٧نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ ئۆپراسیۆنی چنگ- قوفڵی لە دژی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەلە لەناوچەکانی مەتینا و زاب و ئاڤاشین لەناو سنوری ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و تا ئێستاش شەڕی نێوانیان بەردەوامە.