وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی ناردنی بوودجە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی بەرامبەری عێراق جێبەجێکردووە، ئێستا دەبوو بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام تا ئێستا نەیناردووە.
پێشەوا هەورامانی، بە کەناڵی کوردستان ٢٤ی راگەیاندووە، نابێت مووچە تێكەڵی بابەتە سیاسییەکان بکرێت و برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە نادەستووری و پێچەوانەی رێککەوتنەکان سەیر دەکەین
راشیگەیاند: ئهگهر دهستووری عێراق بكرێته بنهما بۆ دەرکردنی یاسای نهوت و گاز، هیچ لایهنێك به ستهملێكراوی لهم پرسه نایهته دهرهوه، بۆیە داوامان کردووە سیناریۆی بودجە لە دەرکردنی یاسای نەوت و غازدا دووبارە نەکرێتەوە.