وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ژمارەیەك هەلی کاری بۆ چەند بوارێكی جیاواز لە سنووری پارێزگای سلێمانی راگەیاند و دەڵێت:”نابێت مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەكی حكومی و كەرتی “تایبەتدا .
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە: رەخساندنی هەلی كار بۆ كۆمەڵێك لە دەرچووانی دانەمەزراو رادەگەیەنین بە شێوەی گرێبەست بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بۆناونیشانی( IT ،ژمێریاری، كارگێری، یاسایی، ئەندازیاری میكانیك، توێژەری كۆمەڵایەتی و زمانی ئینگلیزی)دەرچووانی (ئامادەیی، ناوەندی، سەرەتایی) بۆ پیشەی شۆفێری.
راشیگەیاند:”پێویستە خوازیار تەمەنی لە نێوان ١٨-٤٠ ساڵ بێت، دانیشتووی سلێمانی بێت، زانیاریی راست و دروست پێشكەشبكات و لە ئەگەری تۆماركردنی زانیاریی هەڵە و نادروست داواكاری دامەزراندنی رەتدەكرێتەوە، نابێت مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەكی حكومی و كەرتی تایبەتدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،”ئارەزوومەند پێویستە بەڵگەنامەكانی لە رۆژی سەردانكردنی ئامادەبكات (كارتی نیشتمانی، كارتی زانیاری، پشتگیریی ئەنجومەنی گەڕەك، بڕوانامە یان پشتگیریی دەرچوون)، دوای دابەشكردنی فۆرم لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، دەبێت لە ماوەی سێ رۆژدا فۆرمەكان بگەڕێندرێتەوە ھەمان شوێن كە بەرێوەبەرایەتیی كاری سلێمانی لەناو بینای دەستەبەری(ضمان)سەروو بەریدەكە”.