ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرز بووەوە و لەچاوکردنەوەی بازاڕدا نزیکەی 300 دیناری چووەسەر،
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 700 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەمەش لە کاتێکدایە بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 153 هەزار و 400 دینار بوو.
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوام لە هەڵکشان و داکشاندایە، هەرچەندە بڕیارەکانی بانکی ناوەندی بۆدابەزینی بەهای دۆلار بەردەوامە ، بەڵقم بازاڕەکان ئەو دابەزینە بەخۆیانەوە نابینن و بەردەوام نرخەکەی لەبەرزیدا دەمێنێتەوە.