ساڵانە لەوەرزی هاویندا جوتیارانی گوندەکانی کوردستان بەرهەمی سماق دەچننەوە و بەکۆمەڵێک ڕێگا و هەنگاو ترشەکان ئامادەدەکرێن بۆ خواردن و فرۆشتن.
ئاراس دانیشتوی گوندی چنارنەیە سەر بە ناحیەی بنگردی قەزای دوکان، بۆ خەڵک دواو وتی”بەرهەمی ترش لە گوندی چنارنە زۆر باشە و ترشەکەمان ترشی سپی بەناوبانگە”.
بەگشتی ترشی سماق لەبەهاردا دەچێنرێت و لە کۆتایی هاوین لێدەکرێتەوە، جوتیاران چنین دەکەن لە بەیانی زووەوە دواتر دەیوەرێنن و دەبرێنە بازاڕ .
ئاکرێ لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان بەناوبانگترە و سماقەکەی دەنکەکانی گەورە و گوڵی زۆرە ، نرخەکەشی ساڵانە دەگۆڕێت.
بەرهەمی سماق جگە بۆ ناوخۆ کە بەکاردەهێنرێت، هاوکات ئەم بەرهەمە خۆماڵییە، دەنێردرێتە شارەکانی دیکەی عێراق”