بەتاوانی مامەڵەکردن بە پارچە شوێنەوارەوە چوار کەس دەستگیرکرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت، مامەڵەیان بە پارچەکانی شوێنەوارەوە کردووە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە ماڵێکدا دەستیانگرت بەسەر چەندین سکە و پارچەی مێژوویی و شوێنەواری، چوار تۆمەتباریشیان دەستگیرکرد.

هێزەکانی ئاسایش بە پشتبەستن بە بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٣/٨/١٧ توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن، هەستاون بەمامەڵەکردن بە چەندین (سکەی)قەبارە جیاواز و (دوو پەیکەری)هونەری مێژووی دەستیان بەسەرداگیرا.

تۆمەتباران لە ڕەگەزی (نێر)ن، دانیشتوی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینن، لە ئێستادا بە ماددەی ٢٤ لەیاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠٢١ ی شوێنەوار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

وەزیرێكی پارتی لە بەغدا دەبرێتە بەردەم پەرلەمان
پێت وەزیرێكی پارتی لە بەغدا دەبرێتە بەردەم پەرلەمان
یەكەم بارستە هەوای فێنكی ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
دوات یەكەم بارستە هەوای فێنكی ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر