سودانی چەند بڕیارێی دەربارەی فەرمانبەران دەركرد



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی تایبەت بە فەرمانبەران و خانەنشینی و سندوقی خانەنشینی دەركرد.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆبووە و چەند بڕیارێكی دەركردووە.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بڕیار دراوە بە “پابەندکردنی سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە حکومییەکان بە تەواوکردنی داخڵکردنی داتای فەرمانبەرەکانیان لە چوارچێوەی پڕۆگرامی تۆمارکردنی فەرمانبەران و کۆکردنەوەی بەشدارییەکانی خانەنشینی لە سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت، هاوکات نوێکردنەوەی ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر فەرمانبەراندا دێت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و بەردەوام”.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریشی داوە، “سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت هەستێ‌ بە ئاگاداركردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەو كاتەی فەرمانگەكان ڕەتی دەکەنەوە یان دوادەكەون لە تۆمارکردن و نوێکردنەوەی داتای فەرمانبەرەکانیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی پێداچوونەوە بە ناوی ئەو فەرمانگانەدا دەکات، کە لە بڕگەی 2ی سەرەوەدا ئاماژەی پێکراوە و ڕادەی وەڵامدانەوەی تۆمارکردنی داتای فەرمانبەران لە چوارچێوەی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ئەدای کار بۆ وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتیەکان پەسەند دەکات”.

كوردستان و بەنگلادیش هاوكاری یەك دەبن بۆ پێشخستنی پیشەسازی جل و بەرگ
پێت كوردستان و بەنگلادیش هاوكاری یەك دەبن بۆ پێشخستنی پیشەسازی جل و بەرگ
دوات بڕیارێكی نوێی بانكی ناوەندی نرخی دۆلاری دابەزاند
پەیوەنیدر