سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، باس له جیاوازی نرخی كارهبای سیتیی و كۆمهڵگه نیشتهجێبووهكان دهكات و دەڵێت” كارهباكهی وهزارهت 100 دۆلار گرانتر له كارهبای موهلیده لهسهر هاووڵاتی دهكهوێت”.
كاوه مهحمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، له سەروتاری رۆژنامەی رێگای كوردستان كه زمانحاڵی حزبی شیوعی كوردستانه، باسی جیاوازی و گرانی نرخی كارهبا له كۆمهڵگه نیشتهجێ بووهكان دهكات.
كاوه مهحمود له بهشێكی وتارەکەدا نووسیویەتی: “وەزارەتی كارەبا بەناوی هەنگاوی ئەزموونی (تێست)ەوە دەستیكردووە بەدابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ سیتی و گوندو شارە نیشتەجێبووەكان، بە نرخی بازرگانی، گوایە لە نرخی موەلیدە هەرزانتر دەوەستێت، سەیرو سەمەرەی ئەم هەنگاوە لەوەدایە، ئەو نرخەی بۆ یەكەی كارەبا دانراوە لە شارێك بۆ شارێكی دیكە جیاوازە.
ئەوەشی نووسیوە: “وەزارەتی کارەبا نزیكەی 1000% نرخی کارەبایان لەهەندێ شوێن بەرزکردۆتەوە کەئەمە بارگرانی زۆرە و نە وەزیر و نە وەزارەت بەپێی یاسا مافی ئەوەیان نییە نرخی یەكەیەك لە 18 دینارەوە بۆ 175 دینار بەرزبكەنەوە.
کاوە لەبەشێکی تری وتارەکەیدا نووسیویەتی: كارەبای بەردەوامی ئەو شوێنانە لەسەر حسابی گەڕەكەكانی دیكەیە، چونكە لەو گەڕەكانە ژمارەی كاتژمێری پێدانی كارەبا بۆ خاتری سیتییەكان كەمكراوەتەوە، ئەمە لەکاتێکدا کە وەزارەتی كارەبا بانگەشەی ئەوە دەكات، گوایە موهلیدە نامێنێت، كەچی رێژەیەك لەم پارەیە بۆ موهلیدەی ئەو شوێنانەیە.
دهشڵێت: “ئەم هەنگاوە نوێیەی وەزارەتی كارەبا، بووەتە مایەی نیگەرانی دانیشتووانی ئەو شوقەو سیتییانە لە قۆناغی یەكەمدا و سەرجەم خەڵكی كوردستانیش نیگەرانن لەوەی دواجار نرخی بەرزكراوەی كارەبا بەسەر هەموواندا بسەپێنرێت، چونكە ئەو نرخە بە بەراورد لەگەڵ نرخی موهلیدە ئێستا گرانتر لەسەر هاووڵاتی دەكەوێت”.