دوانیوەڕی ئەمڕۆ سێ شەممە، سێ ئەندامی خێزانێك لە زێی گەورە لە نزیك شارۆچكەی خەبات خنكان.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبیژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاندووە، سێ ئەندامی یەک خێزان لە زێی گەورە خنکان و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە، كە باوك و كوڕە 6 ساڵانەكەی و برازایەكی بوون، “برازاكەی كچە”.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) باوكەكە ناوی (بەختیار کریم)ە و تەمەن ٢٨ ساڵە و منداڵەكەی ناوی (بنیامین)ە و تەمەنی ٦ ساڵە و برازاكەی ناوی ( کەژال هەژار)ە و تەمەنی ١٧ ساڵە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەکە بەو شێوەیە بووە، كە سەرەتا بنیامین کەوتۆتە ناو ئاو و ئەوانی تر هەوڵیان داوە دەریبێنن، بەداخەوە هەرسێکیان خنکاون و ئێست اتەرمەکانیان لە نەخۆشخانەی خەباتە.