بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان نوسینگەیەکی تراڤڵ (وەهمی) داخرا



ئەمڕۆ سێشەممە، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان، بەهۆی فێڵکردن و وەرگرتنی پارەیەکی زۆر بەناوی وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتان، لیژنەکە نوسینگەی ریچپلان تراڤڵ (وەهمی) لە گەڕەکی بەختیاری بۆ گەشتوگوزار دادەخات.

وتیشی؛ لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی وڵاتان لەڕێگەی وێب سایت و ئۆنلاینەوە سەرجەم رێکارە یاساییەکانی وەرگرتنی ڤیزە و کڕینی تکتی فڕۆکە و کارەکانی دیکەی گەشتوگوزار رایی دەکەن، بەڵام لە هەرێم و بەهۆی فێڵکردنی چەند شوێنێکی دور لەڕاستی (وەهیمی) ناچارین داوا لەهاوڵاتیان بکەین تادڵنیا نەبنەوە ئۆنلاین بۆ بەڕێکردنی مامەڵەکانی گەشت بەکارمەهێنن.

رونیکردەوە، نوسینگەی ریچپلان تەنها ناوێک بوە، لە پەڕەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ریکلامی بۆ وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتان کردوە، بەڵام خاوەنی هیچ مۆڵەتێکی یاسایی نەبوە و بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزە بەبێ چاوپێکەوتن (مقابەلە) پاسپۆرتی هاوڵاتیان وەرگرتوە لەکاتێکدا هیچ جۆرە ڤیزەیەک بەو شێوە نادرێت کەئەمەش تەنها ریکلام و فێڵکردنە لە هاوڵاتیان.

سەرۆکی لیژنەکان ئاماژەی بۆئەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی نوسینگەی رچپلان راڤڵ دادەخرێت، هەروەها بەفەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی خاوەنی نوسینگەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

وەزیری پەروەردە بڕیارێكی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان دەركرد
پێت وەزیری پەروەردە بڕیارێكی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان دەركرد
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی عێراق و تورکیا لەسەر پرسی نەوت ئاشکراکرا
دوات ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی عێراق و تورکیا لەسەر پرسی نەوت ئاشکراکرا
پەیوەنیدر