هەلی خوێندنی باڵا بێبەرامبەر بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیەندرا



هەلی خوێندنی باڵا بۆ رۆژنامەنووسان لەلایەن لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانەوە راگەیەندرا.

لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ جاری دووەم ١٠ كورسی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ ئەندامانی دابیندەكات.

لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەکردووە، هەلی خوێندنەكان لە زانكۆكانی ئێران و لەرێی دەزگای میدیایی (جام كورد)ەوە دابینكراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، خوێندن لەم ئۆفەرەدا بەخۆڕاییە. داواش لە خوازیارانی خوێندن دەكات سەردانی بارەگای لقی سلێمانی بكەن بۆ زانینی مەرج و پێداویستییەكان.

چەندین شوێنەواری مێژوویی لە گردی یاسین تەپەی سلێمانی دۆزرانەوە
پێت چەندین شوێنەواری مێژوویی لە گردی یاسین تەپەی سلێمانی دۆزرانەوە
کاتی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرابوو
دوات کاتی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرابوو
پەیوەنیدر