وەزارەتی تەندروستی: رێکاری نوێ لەبارەی ئازاردانی منداڵە ساواکەی هەولێر دەگرینە بەر



وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئازاردانی منداڵە ساواکەی هەولێر رێکاری نوێ دەگرێتەبەر و دەڵێت: لەلایەن نەخۆشخانەكە هەوڵ دراوە بۆ شێواندنی ڕاستیەکان و پاساو هێنانەوە بۆ ئەم دیاردە قێزەوەنە.

لە رونکردنەوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردوە، سەبارەت بە ئازاردان و پێشێلكردنی منداڵێكی تازە لە دایكبو دوور لە هەمو ڕەوشتێكی پزیشكی و یاسایی و زانستی، وەزارەتی تەندروستی چەندین ڕێكار و سزای یاسایی گرتۆتە بەر، بەڵام بەداخەوە لەلایەن نەخۆشخانەكە هەوڵ دراوە بۆ شێواندنی ڕاستیەکان و پاساو هێنانەوە بۆ ئەم دیاردە قێزەوەنە و بەردەوامی سەرپێچی و كاری نایاسایی هەیە بەوەی هەوڵ دەدرێت ڕایگشتی و پرۆسەی لێكۆڵینەوە بەلارێدا ببرێت و بشێوێندرێت لەجیاتی ملكەچ بون بۆ یاسا و داوای لێبوردن كردن بەرامبەر ئەو دیاردەیەی ناخی هەمو کۆمەڵگای هەژاند کە دەبێتە هۆکاری لاوازکردنی متمانەی هاوڵاتیان.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە دروستکردنی لێژنەی لێکۆڵینەوە کاری نەخۆشخانەی ناوبراو نییە بەڵکو بەیاسای مافی نەخۆش ژمارە 4 ی ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوەی کارپێکراو لێکۆڵینەوە کردن تەنها کاری وەزارەتی تەندروستیە بەئامادەبونی دادوەر و نوێنەری داواکاری گشتی.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردوە، کەسێک بەناوی سەرپەرشتیار قسەدەكات لەكاتێكدا ئەو کەسە سەرپەرشتیار نییە بەفەرمی و هیچ سیفەتێکی بەڕێوەبردنی نیە، تەنانەت ڕێگەپێدراویش نیە لە لیستی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم نەخۆشخانەیە و هیچ پەیوەندیەکی فەرمی نیە و كارمەندەكانیش ناویان لە لیستی ڕێگە پێدراوی فەرمی نییە بۆ كاركردن لەم نەخۆشخانەیە وە ئەو بەڕێزەی بەناوی نەخۆشخانە قسەدەكات تەواو نایاساییە، چونكە پزیشكی نیشتەجێی دێرینە و پسپۆڕ نییە بەڵکو لەژێر ڕاهێنان و مەشقكردن دایە و بۆی نییە بەناوی نەخۆشخانە قسە بكات.

وەزارەتی تەندروستی جەخت دەکاتەوە لەوەی بەردەوام دەبن لەسەر ڕێکارەکان و لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم دۆسیەیە دادەنرێت ڕێکاری یاسایی وەردەگیرێت لەپێناو پاراستنی مافی نەخۆش و گەیاندنی ڕاستییەكان بە هاوڵاتیان.

کاتی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرابوو
پێت کاتی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرابوو
‌ حاکم قادر: ناكرێت بەغدا هەر مانگە و بەبیانوویەک ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم دوابخات
دوات ‌ حاکم قادر: ناكرێت بەغدا هەر مانگە و بەبیانوویەک ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم دوابخات
پەیوەندیدار