“به‌غدا توانای وه‌رگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی نییه‌”



سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، كە به‌غدا توانای وه‌رگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی نییه‌ و دەشڵێت: “عێراق ده‌یه‌وێت هه‌رێم له‌ قاڵب بدات.

ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، “حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان له‌ قاڵب بدات و قه‌واره‌ی هه‌رێم بچووك بكاته‌وه‌، داوای هه‌موو داهاته‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه”‌.

دەشڵێت: “هه‌مووشمان ده‌زانین، كه‌ داهاتی عێراق شه‌فاف نییه‌”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت ڕۆژانه‌ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام به‌غدا توانای وه‌رگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی نییه‌.

بەپێی یاسای بودجەی عێراق، پشكی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە بە 12.67% و لە بەرامبەردا پێدانی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بە عێراق، بەڵام تا ئێستا نە بودجەی هەرێم ڕەوانە كراوە و نە نەوتی هەرێمیش بەتەواوی لەلایەن عێراقەوە وەرگیراوە و هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگیراوە.

نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پێت نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوت بەرزبووەوە
پەیوەنیدر