حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرەوە بڕیاری نوێی دا.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بەجۆرێک ڕەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بکرێت.
ڕوونیشیکردەوە کە حکومەتی هەرێم مەبەستییەتی کە فشارو بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان دروستنەبێت و میکانیزمی پێشوو لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
پێشتر کەنالی کوردستان 24 بڵاویکردبووەوە کە حکومەتی هەرێم بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگرتنەوەی قەرزەکانی ڕاگرتووە.