میدیای پارتی: بە فەرمانی مەسعود بارزانی، حکومەت وەرگرتنەوەی قەرزەکانی ڕاگرت



میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکومەت بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەکانی ڕاگرت.

ئەمڕۆ دووشەممە، کەناڵی کوردستان 24 بڵاویکردەوە، “لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی (سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە هاووڵاتییان”.

لە هەواڵەکەدا هاتووە کە”لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی پارێزگای دهۆک کۆبووەوە و ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی ئەو پارێزگایە بوو”.

تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.

قائیمقامیەتی پارێزگای دهۆک لەبارەی تابلۆ بڕیاریدا
پێت قائیمقامیەتی پارێزگای دهۆک لەبارەی تابلۆ بڕیاریدا
ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە
دوات ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە
پەیوەنیدر