بڕیاره ئەمساڵ، سێ ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێنه‌وه و بۆ تاوتوێكردنی ڕێككاره‌كانی كردنه‌وه‌یان شاندێكی كۆماری ئیسلامی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی له حوجەتوڵڵا مەلەکی، راوێژكاری سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسی دۆسیەی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌و دیدارەدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هەبوونی ناوچەی ئازادی بازرگانی له نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه تاوتوێ كران.
كه‌مال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕایگه‌یاند:” دەكرێت پەیوەندییە بازرگانییەكانمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزتر بكەین و كردنەوەی ئه‌و ناوچه ئازادانه‌ش دەرفەتێكی گرنگه بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا.”
دووپاتیكرده‌وه، لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكاندا، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كار ئاسانی ته‌واو ده‌كات و پشتیوانی هەر هەوڵێك ده‌بێت بۆ پێشخستنی كەرتی بازرگانی و زیادكردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا.
له به‌رامبه‌ردا، حوجەتوڵڵا مەلەکی، راوێژكاری سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: ”ناوچه ئازاده‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوور، رێكارە یاساییەكانیان تەواو بووە، بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ بە فەرمی بكرێنەوە.”
ناوچەی ئازادی بازرگانی، شێوازێكی بازرگانی نێوان دوو وڵات یان زیاتره، به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی بازرگانی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕه‌سمی گومرگی بۆ هه‌موو یان به‌شێك له كاڵا و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه نیشتمانییه‌كان. به گشتیی پرۆسه‌كه ده‌خرێته خزمه‌تی كامڵبوونی ئابووریی نیشتمانییه‌وه، به ئامانجی زیادكردنی داهات، سامانی نیشتمانی، زیادبوونی ناوه‌ندی ڕێژه‌یی گه‌شه‌ی ئابووری و به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووان.
پەیوەنیدر