تەرمی گەنجێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە شاری مانچێستەری بەریتانیا دۆزرایەوە و کەسوکارەکەشی دەڵێن: ملی بە موس بڕدراوە.
رووداوەکە ١٧ی ئەم مانگە روویداوە، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکەی بۆ پزیشکی داد گواستراوەتەوە، کەسوکارەکەشی دەڵێن: لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بەڵام ملی بە مووس بڕدراوە.
گەنجەکە ناوی (هەردی محەمەد)-ە و خەڵکی شاری سلێمانییە و ماوەی شەش ساڵە لە بەریتانیا دەژی ساڵی ١٩٩٠ لەدایکبووە و هەر لە سلێمانیش پرسەی بۆ دانراوە.