رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
پێشەوا ههورامانی، وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیوویهتی: “لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە”.
بە گوێرەی زانیارییەکان هاکان فیدان لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەکەن، هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پرسی ئەمنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دەکەن.
سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا لە کاتێکدایە، لە ٢٥ـی ئادارەوە بەهۆى بڕیارێکی دادگای نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە .