بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، كە بۆ ئەمساڵی خوێندن دواناوەندی سیوەیل لە شارەدێی باسنێ لە سنووری شارۆچكەی چوارتا دەكرێتەوە.
لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له پێناو زیاتر خزمه‌ت کردنی گوند و شوێن به شوێنی شارباژێڕی سه‌ربه‌رز و دانیشتوانه‌که‌ی، بۆ یه‌که‌مجار و بۆ ئه‌مساڵی نوێی خوێندن، دواناوه‌ندی سیوه‌یل له شارەدێی باسنێ ده‌کرێته‌وه و خوێندکارانی ئازیزی ئه‌و سنووره چیتر بۆ ته‌واوکردنی قۆناغی ئاماده‌یی پێویست ناکات بچنه هیچ جێگه‌یه‌ک.
بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ پیرۆزبایی كردنەوەی ئەو خوێندنگەیە لە له خه‌ڵکی سیوه‌یل دەكات و دەشڵێت: “به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی زۆر هاوكارمان بووە”.
جەختیشی كردەوە، ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بێت و پێویست بێت له‌شارباژێڕ درێغی ناکه‌ین و کاروانی ئاوه‌دانی هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌پشتیوانی خوا و دڵسۆزانمان.
بۆ ئه‌مساڵی خوێندن دوو ناوه‌ندی نوێی خوێندن (ئاماده‌یی پیشه‌یی له چوارتا و دواناوه‌ندی سیوه‌یل لهباسنێ) ده‌کرێنه‌وه و ده‌خرێته خزمه‌تی خوێندكارانی شارباژێڕ.