ئەمڕۆ ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣، لیوای ٢٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ھاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق لە ناوچەی (قەرەحەسەن – لەیلان) ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە دوو قۆڵەوە بوو، قۆڵی یەکەم بە بەشداری سەرجەم یەکەکانی لیوای ٢٢ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون و گوندەکانی (جەوەڵ بۆر، چەمی زەنگەنە، قشڵاخی کۆن، خدر بەگ) و جوگرافیای سنورەکەیان کێوماڵ کرد.
وەزارەتەکە دەشڵێت، قۆڵی دووەم، ھێزەکانی لیوای٣١ـی فرقەی/٨ی سوپای عێراق لە بەنداوی شیرینەوە بە ئاڕاستەی (بەرزاییەکانی جەوەڵ بۆر، بەرەو ڕێگای سەرەکی کەرکوک – سلێمانی) کێوماڵی ناوچەکەیان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە، بۆ ماوەی حەوت سەعات بەردەوام بوو، تیایدا تەواوی ناوچەی دیاریکراو کێوماڵ کرا، کە گومان دەکرا تیرۆریستانی داعش وەک راڕەوێک ئەو ناوچەیە بەکار بھێنن.