وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، رۆژی 1ی ئەیلوول یەكەم رۆژی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، ئامادەكـارییەكـان بۆ پێشـوازیكـردن لە سـاڵی نوێـی خوێنـدنی (2023-2024) دەستی پێكــردووە، پـڕۆسـەی خوێنــدن لە زانكــۆ و پەیمانگــەكـانی هـەرێمی كــوردستان لە (9/1) بـە دواوە بـەپـێی سـاڵنـامـەی زانكــۆیی زانكۆكـان، بە پــلان و بەرنــامەی گــونجــاو دەست پێـدەكــاتـەوە.
پێشتریش وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، رۆژی 13ی ئەیلوول، یەكەم رۆژی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی قوتابخانەکان دەبێت.