پۆلیسی سلێمانی داوا لە کەسوکاری هاووڵاتییەک دەکات سەردانی پزیشکی دادوەری بکەن



ئاگادارییه‌ك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ بڵاوکراوەتەوە، هاووڵاتیەک ئۆتۆمبیل لێیداوە و ناسنامەی پێ نییە، داوا لە کەسوکارەکەی دەکەن سەردانی پزیشکی دادوەری بکەن.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، كاتژمێر 11:30 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی‌ گشتی‌ بازیان – سلێمانی‌ نزیك چێشتحانه‌ی‌ ده‌روێش ئوتۆمبێل لێیداوه‌و گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌و هیچ ناسنامه‌یه‌كی‌ پێ نییه، ته‌مه‌نی‌ كه‌سه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ 60 ساڵه‌ كراسێكی‌ شینی‌ خه‌ت خه‌تی‌ له‌به‌ردایه‌، له‌ ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانییه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا له‌ كه‌سوكارەکەی دەکات یان هه‌ر كه‌سێك كه‌ زانیاری‌ له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ بكات به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌.

بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە سلێمانی ئەنجامدرا
پێت بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە سلێمانی ئەنجامدرا
سیستمی نوێی پێوه‌ری زیره‌ك ده‌كه‌وێته ‌كار
دوات سیستمی نوێی پێوه‌ری زیره‌ك ده‌كه‌وێته ‌كار
پەیوەنیدر