حزبێكی هەرێم بایكۆتی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند



جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان ڕایدەگەیەنێت، وەكو پارتی چاكسازی توركمان بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ناكەن و دەشڵێت: “پشتگیری ئەو لایەنە دەكەن، كە پارێزگاری لە پێكەوە ژیان دەكات و پاراستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو دەگرێت”.

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان و سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، وەكو پارتی چاكسازی توركمان بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ناكەن و لیستی سەربەخۆیان نابێت بە تایبەت لە پارێزگای كەركوك و ئەو ناوچانەی، كە خەڵكی ڕەسەنی توركمانی تێدایە.

ڕاشیگەیاندووە، پارتی چاكسازی توركمان هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخەكە هەیە و لەكاتی هەڵبژادن و دەستنیشانكردنی كاندیدەكان هەر لایەنێك خزمەتی زیاتری بە ناوچەكە پێشكەش كردبێت پشتگیری لەو لایەنە دەكەن بە تایبەت ئەو لایەنەی، كە پاراستنی پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان لەگەڵ ئەزموونی ئێستای هەرێمی كوردستان خۆی دەگونجێت و مافی پێكهاتەكان بە یەكسانی دەستەبەر دەكات ئەو كات بڕیاری فەرمی خۆیان دەدەن.

سەبارەت بەو لایەنەی، كە ئەوان وەك پارتی چاكسازی توركمان لە هەڵبژاردنەكان پشتگیری دەكەن، وتی، “لای ئێمە جیاوازی نیە لە نێوان كورد و توركمان یان هەر پێكهاتەیەكی تر، باوەڕمان بە پێكەوەژیان هەیە، هەر كاندێك خزمەت بەو ناوچانە بكات لە پاراستنی پێكەوەژیان ئەوان پشتگیری لەو لایەنە دەكەن”.

مونا قەهوەچی جەختیشی لەوە كردەوە، كە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و پاڵپشتی لە جێبەجێ كردنی مادەی 140 بەلای پارتی چاكسازی توركمانەوە گرنگە.

بڕیارە لە (18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ) بۆ چوارەم جار هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگای عێراق “جگە لە هەرێمی كوردستان” بەڕێوەبچێت.

 

بەوێنە؛ شوێنەوارێكی 2500 ساڵ لەمەوبەر لە سنووری سلێمانی دۆزرایەوە
پێت بەوێنە؛ شوێنەوارێكی 2500 ساڵ لەمەوبەر لە سنووری سلێمانی دۆزرایەوە
بارستە ھەوایەکی سارد هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دوات بارستە ھەوایەکی سارد هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پەیوەنیدر