کۆنفرانسێکی گرنگی بازرگانی لە سلێمانی بەڕێوەچوو



ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، لە کۆنفرانسەکەدا هەردوو باڵیۆزی بازرگانی وڵاتانی ئیندۆنیزیا و ئێران و نوێنەری رێکخراوە ئابورییەکان ئامادەبوون.

لە کۆنفرانسەکەدا شێخ مستەفا شێخ عەبدالرەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردەنیکارانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، کۆڕبەندەکە بەمەبەستی باشترکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە هەتا بتوانن زیاتر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان ببەنە پێشەوە و گەشەی پێ بدەن کە ساڵانە شەش ملیار دۆلارە و زیاتری بکەن.

سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردەنیکاران باسی لەوەکرد، ئەوان دەیانەوێت زیاتر پەیوەندییەکانی نێوانیان لەگەڵ ئێران بەرەو پێشەوە ببەن و بتوانن ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پەیوەندییەکە فراوانتر بکەن، چونکە پەیوەندی نێوان هەردوولا مێژوویەکی درێژی هەیە و پانتاییەکی سنووری زۆر لەنێوان هەردوولادا هەیە.

وتیشی، بەهاوکاری نیوان هەردوولا پەناڵێکمان بۆ نوێنەرانی وەزارەتە بازرگانییەکان ڕێکخستووە هەتا بتوانرێت هەماهەنگی درووست ببێت.

واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند کە بەکارهێنەران ساڵانێکە چاوەڕێی دەکەن
پێت واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند کە بەکارهێنەران ساڵانێکە چاوەڕێی دەکەن
بەهای دۆلار جارێکی دیکە بەرزبوەوە
دوات بەهای دۆلار جارێکی دیکە بەرزبوەوە
پەیوەنیدر