بانکی ڕافیدەینی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو هەژمارانەی بۆ هاووڵاتیان و گروپەکانی دیکە لە لقەکانی لە بەغدا و پارێزگاکان لە مانگی تەمموزدا کراونەتەوە گەیشتۆتە چوار هەزار و ٤١٦ هەژماری تەوفیر و جاری بە دینار و دۆلار و هەژماری وەبەرهێنان.
بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەی ئەو هەژمارە جاریانەی بۆ هاووڵاتیان و پۆلەکانی دیکە کراوەتەوە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە 725 هەژمار بە دینار و دۆلار، هاوکات ئەو هەژمارە تەوفیرانەی بۆ هاووڵاتیان کراوەتەوە 3449 هەژمار بە دینار و دۆلار بووە، ئەمە جگە لە ژمارەی ئەو هەژمارانانەی وەبەرهێنان، كە دانەبەزێنراون، کە گەیشتۆتە 242 هەژمار.
جەختیشی كردۆتەوە، بانکەکە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بە کردنەوەی هەژمار بۆ ئەو هاووڵاتیانەی ئارەزووی دانانی پارەکانیان لە بانک و بەدەستهێنانی سوود بە پێی ئەو مەرج و کۆنتڕۆڵانەی کە دامەزراون، کڕیارانی بانکەکە دەتوانن سەردانی لقەکانی لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن.