بەهۆی ئەو كەشوهەوا ناسەقامگیرەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری دهۆك باران بارین دەستی پێ كرد لەگەڵ بوونی بایەكی بەهێز.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڤیدیۆی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی شاری دهۆكی بڵاوكردۆتەوە، كە تیایدا بارینی باران و بوونی ڕەشەبایەكی بەهێز دەردەكەوێت.
لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەکاتەکانی ئێستا بەدواوە بەھۆی زیاتر بەرزبوونەوەی ھەوای سەر زەوی لەئەنجامی گەرمبوونەوە بارودۆخەکە گونجاوتر ئەبێت بۆ دروستبوونی ھەوری بروسکە و بارینی باران.
ڕاشیگەیاند، لەھەندێ ناوچەدا لە نمە بارانەوە بۆ ڕێژنە بارانی بەخوڕ و کورت ئەگەرەکە تا کاتەکانی ئێوارە کراوە ئەبێت بەبێ دیاریکردنی شوێن و ناوچەکان.