بانكی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی سلێمانی دەردەكات



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی كۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕەزامەندی دراوە بە كردنەوەی نووسینگەی بانكی ناوەندی لە سلێمانی و پێدانی پێشینەكان بە هاووڵاتیان و پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌ك شەممه‌ له‌گه‌ڵ پاریزگاری بانكی ناوه‌ندی كۆبوینه‌وه‌ به‌شێك له‌كێشه ‌ وگرفته‌كانی پارێزگایی سلێمانیمان پێگه‌یاند و پێداگیربووین لەسەری، داوایان كرد جارێکی تر ڕۆژی پێنج شەممە کۆببینەوە بۆ تاوێكردنی ئالیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، بۆیە ئەمڕۆ بۆ دووهەم جار لەم هەفتەیە لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووینەوە

وتیشی، “د.عه‌لی عه‌لاق هاوڕا بوو له‌گه‌ڵمان، كه‌ سلێمانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری هەرێمی کوردستان زیاتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدایه‌ بۆیه‌ كردنه‌وه‌ نوسینگەی بانكی ناوه‌ندی له‌ سلێمانی پێویستییەكە و چاره‌سه‌رە بۆ به‌شێكی زۆر له‌و گرفتانه‌ی ‌هه‌یه و به‌ڵینیان دا له‌نزیكترین كاتدا ئه‌و نوسینگەییان بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ش تاوتۆێی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی گونجاومان كرد”.

ئاشكراشی كرد، داوامانكردن سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاری رێكاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی له‌سلێمانی جێ به‌جێ بكرێت لە ڕێگەی ئەو نوسینگەیەیان له‌نێویشیان دۆلار به‌پێ رێنماییه‌كان به‌رێژه‌ی به‌رچاو بۆ سلێمانی دابین بكرێت و قه‌رز و پێشینه‌كانی بانكه‌كه‌ هاووڵاتیانی سلێمانی بگرێته‌وه‌ به‌و گه‌ره‌نتیانه‌ی بانكی ناوه‌ندی دیاری ده‌كات، هەروەها مۆڵەت دان بەنوسینگەکانی ئاڵوگۆری دراو لەسەر لقی A وB بانکی ناوەندی.

د. بڕیار دەشڵێت: “پارێزگاری بانكی ناوەندی پاڵپشتی ئه‌م داوكاریه‌مان بوو، وتیشی: كاری تێدا ده‌كه‌ین و هیچ لاریمان نیه،‌ کە لەڕێگەی ئەو نوسینگەیەی دەیکەینەوە ئەم خزمەتگوزاریانە پێشکەش بەهاووڵاتیانی سلێمانی بكەین”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، پارێزگاری بانكی ناوەندی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌هه‌ڵوێستی قوباد تاڵەبانی، كه‌ پاڵپشت بووه‌ بۆئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی چالاكیه‌كانی خۆی بهێنێته‌ سلێمانی خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان بكات.

ئەوەشی خستەڕوو، جارێكی تر جه‌ختمان له‌داواكاری پێشووترمان كرده‌وه‌ به‌كردنه‌وه‌ لقی هه‌ردوو بانكی ڕه‌شد و رافیده‌ین له‌ سلێمانی ئه‌وان پاڵپشتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ن و وەزارەتی دارایی عێراق و بانکەکان خۆشیان لاریان نیە لق بکەنەوە و داوایان پێشکەشکردوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلای حکومەتی هەرێمەوە ڕەزامەندییان پێنەدراوە.

سەبارەت بە مامەڵەكردن بە دینار لەبری دۆلار وتی، “داواماكردن وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی باڵای دراوی عێراق رێنمایی ده‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌ داراییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دینار بێت و به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش هاوكاری بازرگانی و هاورده‌كاران بن له‌دابینكردنی دۆلار، له‌م داوكاریه‌شمان به‌رێزیان پاڵپشتی خۆیان ده‌ربڕی و نووسراوی كرد بۆ دروستكردنی لیژنیه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی بانكه‌كه‌”.

سوودەکانی نوسینگەی سلێمانی بانکی ناوەندی بۆ هاووڵاتیان:
*پێدانی دۆلار بۆ بازرگانان و وەرگرتنی مامەڵەکانیان بۆ حەواڵەکردنی دۆلار بەبێ عمولە.
*پێدانی دۆلار بۆمەبەستی (گەشتیاری وخوێندن ونەخۆشی).
*پێدانی دۆلار بۆگەشتیاران لەنێو فرۆکەخانەی سلێمانی.
*پێدانی قەرزی بچووک و پێشینەکان.
*گۆڕینی دراوی کۆن و دڕاو نەهێشتنی لەبازڕەکان.
*پێشکەکردنی دەستپێشخەریە خزمەتگوزاریەکانی بانکەکە بۆ چین و توێژە جیاجیاکان.

 

كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
پێت كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
گۆڕانكاری لە تاقیكردنەوەكانی 6ی ئامادەیی دەكرێت
دوات گۆڕانكاری لە تاقیكردنەوەكانی 6ی ئامادەیی دەكرێت
پەیوەنیدر