ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات كۆبووەوە .
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی كوردستان كرا.
هەروەها جەخت لە گرنگیی پتەوكردنی هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەكاندا كرایەوە.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ كران.