کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە بەهۆی چڕبوونەوەی هەورەکان لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین و هەورەتریشقە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پێشبینى دەکرێ سبەى هەینى و دووسبەى ڕۆژی شەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو بێت و ئێوارەى رۆژى شەممە بەهۆی چڕبوونەوەى هەورەکان لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەولێر ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە تریشقە هەیە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانى گەرما 1 پلە نزم دەبنەوە.