عەباس ئیسماعیل سەرپەرستیاری مەرزی پەروێزخان و هێمن نوری بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان ، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، “هەموو ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵمان رەتدەکەینەوە، وسکاڵا لەسەر ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی تۆمار دەکەین”.
عەباس ئیسماعیل سەرپەرستیاری مەرزی پەروێزخان ، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چەند تۆمەتێکی لەکەناڵێکی ڕاگەیاندنەوە ئاراستەکردوین لەبارەی بەقاچاخ بردنی نەوت و پاشماوەکان، ئیمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە و سکاڵاش لەسەر ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمار دەکەین،
دەربارەی بەقاچاخبەردنی پاشماوەی نەوت عەباس ئیسماعیل دەڵێت،” پاشەڕۆی نەوت بە یاسا دەڕوات و ئەو کۆمپانیایانە ڕەزامەندی حکومەت و وەزارەتەکانیان هەیە و لای ئێمە گومرگ دەدەن و داهاتەکەشی دەچێتە خەزێنەی حکومەتەوە،
هێمن نوری بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانە هیچ بنەمایەکیان نییە و ئەو کەسانە دوای نەمانی بەرژەوەندی تاکە کەسییان کە بەپێی یاسای چاکسازی حکومەت ئەنجامدراوە و پشکیان نەماوە کەوتونەتە تۆمەت دروستکردن بۆمان،
هێمن نوری ڕاشیگەیاند “ئەگەر ئەم تۆمەتانە دوبارە ببنەوە ئەوا بە وێنە و ڤیدیۆ سەرجەم بەڵگەکان لەسەر هەندێ کەس بڵاودەکەینەوە کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان ویستویانە باج و سەرانە لە خەڵک وەرگرن”.