ڕۆژنامەیەكی بەریتانی، ئاماژە بە دەستبەسەركردنی لاوێك دەكات كە چارڵزی سێیەمی پادشای وڵاتەكەی بەر هێلكە داوە لەكاتی سەردانێكیدا بۆ شاری ڵۆتۆن لە خۆرهەڵاتی لەندەن.
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕۆژنامەی “زە سەن” بڵاویكردەوە”ڕووداوەكە لە ناوەڕاستی شاری ڵۆتۆن لە كاتی سەردانی پادشادا ڕوویداوە، ئەو لاوە دەستگیركراوە كە تەمەنی 20 ساڵانە و پادشا چارڵزی بەر هێلكەدا بوو”.
ئەمە یەكەم ڕووداوی لەو جۆرە نییە، بەو پێیەی لە مانگی ڕابردووشدا پادشا چارڵزی سێیەم و كامیلای هاوسەری لەكاتی سەردانیاندا بۆ شاری یۆرك لە باكووری بەریتانیا بەر هێلكە درابوون، و ئەنجامدەری كارەكەش دەستگیركرابوو.