نوێترین زانیاری لەسەر ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە ئاشکرا دەکرێت



بەغدا داوای 100٪ی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەکات و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، هەرچەندە هەرێمی کوردستان ئەوە ڕەتدەکاتەوە، بەڵام پێشتر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا ڕەزامەندی لەسەر دراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆن یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵك” سەبارەت بە گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا لەسەر مووچە و پشكی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەغدا سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی 100٪ی داهاتی نانەوتی هەرێم و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی عێراق و دواتر بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە تا ئێستا هەرێمی کوردستان ئامادە نییە (%100)ی داھاتی نانەوتی ڕادەست بکات.

وتیشی: “هیچ بوارێك نییە بۆ هەرێم داهاتی نانەوتی ڕادەست نەکات و هەر گەمەیەكیش لەم پرسەدا لەگەڵ عێراق تەنها بەفیڕۆدانی كات و دواكەوتنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی کوردستانی لێدەكەوێتەوە”.

غەریب ئەحمەد ڕاشیگەیاند، پێشتر کورد لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا ڕەزامەندی لەسەر ئەو باسانە دەربڕیوە کە ئێستا بەغدا داوایان دەکات.

گوهدار زێباری بەبیانووی دۆسیەیەکی دیکە ئازادنەکرا
پێت گوهدار زێباری بەبیانووی دۆسیەیەکی دیکە ئازادنەکرا
بەهای دۆلار لە بەرزیدا جێگیربووە
دوات بەهای دۆلار لە بەرزیدا جێگیربووە
پەیوەنیدر