بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەرزیدا جێگیربووە، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بانکى ناوەندى عێراق ئەمڕۆ بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بڕێکی کەمتر دۆلاری خستەبازاڕەوە کە بڕى ١٩٢ ملیۆن و ١٧١ هەزار و ٢٩٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، ٣٤ ملیۆن و ٨٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٥٨ ملیۆن و ٩١ هەزار و ٢٩٣ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.