کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا



پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی‌ له‌ناو ئوتۆمبێلێكدا دزی‌ بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە بڕی‌ پێنج ملیۆن دینار و كۆمپیوته‌رێك‌ و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ له‌ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یدا لێ دزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتن بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (هـ، م، ق لەدایكبووی 1980) كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار، له‌ پۆسته‌كه‌ی لابرا
پێت به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار، له‌ پۆسته‌كه‌ی لابرا
سلێمانی؛ تەرمی ژنێك لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
دوات سلێمانی؛ تەرمی ژنێك لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
پەیوەنیدر