عومەر گوڵپی:بەڕێگایەکی ترسناک گەنجانی کورد فریو دەدرێن



ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ماددەی‌ هۆشبەر هۆشداری دەدات و دەڵێت، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی‌ ئەو مەترسییە، کوردستان پێویستی‌ بە هەڵمەتێکی‌ نیشتیمانی‌ گەورە هەیە، دەشڵێت، “خەڵکانێکی‌ تاوانکار چاویان لەوەیە بۆ پەیداکردنی‌ چوار دیناری‌ حەرام، بەو ڕێگە ترسناکە گەنجانی‌ کورد فریو بدەن”.

عومەر گوڵپی‌ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە ( خەڵک ) ی ڕاگەیاند “مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر لەکوردستان زۆر بەرزە و تەنها لەماوەی‌ شەش مانگی‌ ڕابردودا 320 کەس لە سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆک لەسەر بەکارهێنان‌و بازرگانی‌ بە ماددەی‌ هۆشبەر دەستگیرکراون،

لەبارەی گیراوانی چاکسازییەکان عومەر گوڵپی دەڵێت” زۆرینەی‌ زۆری‌ سزادراوانی‌ چاکسازییەکان کەسانی‌ بەکارهێنەر یان لەسەر بازرگانی‌ بە ماددەی‌ هۆشبەر سزادراون، بە جۆرێک لە کۆی‌ 1250 سزادراو لە چاکسازی‌ گەورانی‌ سلێمانی‌ 850 کەسیان لەسەر بەکارهێنان یان بازرگانی‌ بەو ماددە پڕ مەترسیانە دەستگیرکراون”.
عومەر گوڵپی ئەوەشی خستوەتەڕو، “مەترسیی ماددەی‌ هۆشبەر بۆ هەر وڵاتێک جددیە، بەڵام بۆ هەرێمی‌ کوردستان زیاترە، ئەوەش بەهۆی‌ لاوازی‌ دامەزراوەکان لە دوبارە چاکسازیکردن لەوانەی‌ بەو تاوانە سزا دەدرێن یان نەبونی‌ سەنتەری‌ پێویست‌و بەهێز بۆ لەخۆگرتنی‌ ئەو کەسانەی‌ ئالودە دەبن تا ڕزگاریان پێت لەو ماددە بکوژە”.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێنجەم باس لەوەدەکات، “خەڵکانێکی‌ تاوانکار چاویان لەوەیە بۆ پەیداکردنی‌ چوار دیناری‌ حەرام، بەو ڕێگە ترسناکە گەنجانی‌ کورد فریو بدەن و بە جۆرەها ڕێگە بیانهێننە ناو پلانە ژەهراوییەکانی‌ خۆیانەوەو ئالودەیان بکەن بەو ماددە ژەهراویانە.

لە ساڵانی‌ ڕابردودا هەرێمی‌ کوردستان تەنها ڕێڕەوێک بو بۆ گواستنەوەی‌ ماددەی‌ هۆشبەر لە وڵاتی‌ ئێرانەوە بۆ وڵاتانی‌ تر، بەڵام بە داخەوە لە ئێستادا بەکارهێنەری‌ ئەو ماددە پڕ مەترسیانە لەناو کوردستان زۆر زیادیان کردوە و بەشێکی‌ لەناو خۆ بەکاردەهێنرێت و بازرگانان و گروپی‌ مافیایی کاریان تێوەگلاندنی‌ گەنجان‌و هەرزەکارانە لەو ماددە پڕ مەترسییانە.

 

وەزارەتێك ئەنجامی خوولی دووەمی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی بڵاوكردەوە
پێت وەزارەتێك ئەنجامی خوولی دووەمی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی بڵاوكردەوە
كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیەنرا
دوات كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر