پارەیەكی دیكە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم و دابەش دەكرێت



 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نزیكەی 70 ملیار دینار پارەی گەنمی ساڵی 2023ی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “لە ئەمڕۆوە بڕی 10 ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد، “بڕێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە و ئەگەر رێكارەكانی تەواو بكرێت، دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پارەكەش بەپێی ڕادەستكردنی گەنم بە سایلۆ خەرج دەكرێ”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمساڵ بۆ هەر تەنێك گەنم بڕی 850 هەزار دینار بۆ جووتیاران خەرج دەكرێت.

روونیشی كردەوە، تاوەكوو ئێستا 126 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان بۆ ساڵی 2023 لەلایەن بەغداوە نێردراوە لەكاتێكدا تەواوی شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ ساڵی 2023 نزیكەی 412 ملیار دینارە، واتە 285 ملیار و 25 ملیۆن دیناری لاماوە.

جەختیشی كردەوە، بڕیار بوو هەر 10 ڕۆژ جارێك حكومەتی عێراق بڕە پارەیەك ڕەوانە بكات، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە و دەرنەچوونی ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجە، دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2023 لە وادەی خۆیدا دوا كەوت.

بەهۆی فرۆشتنی ڤایپ به‌منداڵ مارکێتێک داخرا
پێت بەهۆی فرۆشتنی ڤایپ به‌منداڵ مارکێتێک داخرا
فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی سزادانی شێروان شێروانی دەكات
دوات فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی سزادانی شێروان شێروانی دەكات
پەیوەنیدر