ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، هاوشێوەی پارێزگای سلێمانی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا بەڕێژەی 15٪ هەولیر و دهۆکیش بگرێتەوە.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، بۆ لێخۆشبوون لە قەرزی پارەی کارەبای نیشتیمانی لەسەر ھاوڵاتیان ئەمڕۆ بڕیاردرا، رێژەی لێخوشبوونی ١٥٪ پارێزگای ھەولێر و دھۆکیش ھاوشێوەی سلێمانی بگرێتەوە.
لەماوەکانی ڕابردوودا پارێزگای سلێمانی، لێخۆسبوونی 15٪ قەرزی پارەی کارەبای نیشتیمانی بۆ هاوبەشەکانی دەرکرد، و پارێزگای دهۆک و هەولێریش داواکارییان بەرزکرەوە بۆ لێخۆسبوون لە قەرزی کارەبا، و ئەمرۆش بەفەرمی لێخۆشبوونیان بەڕێژەی 15٪ بۆ دەرچوو.