بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە بەرزی ماوەتەوە ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بانکى ناوەندى عێراق ئەمڕۆ بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بڕێکی کەمتر دۆلاری خستەبازاڕەوە کە بڕى ١٩٣ ملیۆن و ٧١٦ هەزار و ٨٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، ٣٧ ملیۆن و ١٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٥٦ ملیۆن و ٥٩٦ هەزار و ٨٣ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.