بە بۆنەی یادی 77 ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەیانەوە، سەرۆك و هەردوو جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامیان بڵاوکردەوە.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 77-ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی جەماوەری پارتی هەیە کە لە قۆناغە سەخت و چارەنووسسازەکاندا هەردەم هەوێنی خۆڕاگری و بەردەوامی و کۆڵنەدان و بەهێزتربوونی دۆزی گەلی کوردستان بوونە.
لە پەیامەکەدا هاتووە کە “پارتی و ڕێبازی بارزانی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا هەمیشە جێگەی ئومێد و دەست و بازووی بەهێزی کوردستان و پارێزەر و بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانن و پێویستە سەرکردایەتی و جەماوەر و ئەندامانی پارتی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدا بن”.
هەر بەو بۆنەیەوە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “به ڕێز و شكۆوه یادى ڕووداو و وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره‌ى چاره‌نووسساز له مێژووى گه‌لى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه كه حه‌فتا و حه‌فت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیمان پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه”.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: “شانازییه بۆ پارتى كه دواى ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه، هێشتا به گوڕوتینه‌وه له گۆڕه‌پانى خه‌بات به‌رده‌وامه و نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات بۆ گه‌یشتن به خه‌ون و ئامانجه‌كانى. پارتى چۆن حه‌فتا و حه‌فت ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆ وه‌ك پێویستییه‌كى مێژوویى له خه‌ون و خۆزگه و ئامانجه‌كانى گه‌لى كوردستانه‌وه له دایك بوو، ئه‌مڕۆش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان و به‌دیهێنانى داهاتوویه‌كى باشتر، به ئومێده‌وه ڕێبهرایهتیى خه‌ڵكى كوردستان و ئامانجه باڵاكانى ده‌كات”.
وتیشی: “ئه‌مڕۆ هێنده‌ى مێژوو و گه‌وه‌ره‌یى و قوربانیدانى پارتى، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى پارتیش مێژوویى و گه‌وره‌یه. بۆیه ده‌بێ وه‌ك هه‌میشه ئه‌وپه‌ڕى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بكات و كۆكهرهوهى هه‌مووان و ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان، پارێزه‌ر و پێشه‌نگى ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كترقبووڵكردن و هاریكارى بێت، ڕۆڵى كارا و كاریگه‌رى خۆى له پاراستنى ئازادى و دیموكراسى و ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و چه‌سپاندنى فیدراڵیدا بگێڕێت”.
لای خۆشیەوە مەسرور بارزانی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە وڕایگەیاند، شازدەی ئاب، تەنیا دامەزراندنی پارتێکی دێرین و پێشەنگی کوردستان نییە، بەڵکو لە هەمانکاتدا یادکردنەوەی قوتابخانەیەکی مەزن و پڕشکۆی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری و خۆنەچەماندن و بەرگریکردنە لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بە گشت پێکهاتە جیاوازەکانییەوە كە تا ئێستاش بەردەوامە لە خەبات و قوربانیدان و تێکۆشان و هەمیشە لە سەنگەری هەرە پێشەوەی بەرگریكردنە لە قەوارە و خاك و مافەکانی گەلی كوردستان.
مەسرور بارزانی دەڵێت: “پارتی، حزبی دایک و شۆڕشە مەزنەکان و دەستکەوتە گەورەکانە، خاوەنی دیرۆکێکی پڕ لە شانازی و سەروەری و سەرۆکێکی پێشمەرگەیە، کە ژیان و تەمەنی خۆی بۆ بەرگریکردن لە کەرامەت و سەرفرازیی گەل و نیشتمان و شکۆی کوردستان تەرخان کردووە”.
لە پەیامەکەدا هاتووە: “پارتی هەرگیز حزبی ناوچەیەک و دەڤەرێکی دیاریكراوی کوردستان نەبووە بە تەنیا، بەڵکو لە ساتی دامەزراندنییەوە، هەموو سنوورێکی ناوچەیی تێپەڕاندووە و بووەتە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی کوردستانی و داکۆکیکاری بەهێزی دەستکەوتە نیشتمانییەکان و بەهاکانی ئازادی و دیموکراسیی و پارێزەری بەیەكەوەژیانی کوردستانە”.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: “پارتی، حزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە گەورەكان و بەهێز ڕاگرتنی ئیرادەی كوردستانییانە و تا ئەمڕۆ بەردەوامە لە پێشەنگایەتی و پێشڕەوایەتیکردنی خەڵکی کوردستان لەپێناو پاراستنی قەوارەی نیشتمانی و دەستووریی هەرێمی کوردستان و پێشخستن و گەشەپێدانی کاروانی ئاوەدانی و بووژاندنەوەی کوردستان”.