بڕیارێک لەبارەی بەشەخۆراکەوە درا



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی فۆڕمی خۆراک لە پارێزگاکەیان کراوە بە ئەلیکترۆنی و تا ئێستا فۆرمەکەیان نوێ نەکردووەتەوە ناتوانن بەشەخۆراکی مانگی داهاتوو وەربگرن.

ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هاوڵایانەی لە پارێزگای بەغدان و تا ئێستا فۆڕمی خۆراکیان نەکردووە بە ئەلیکترۆنی پێویستە سەردانی بنکەکان بکەن و فۆڕمەکەیان نوێ بکەنەوە.

ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو هاوڵاتیانەی فۆڕمەکانیان نەکردووە بە ئەلیکترۆنی ناتوانن بەشەخۆراکی ئەم مانگە وەربگرن.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند لەمەودوا پشت بە فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی دەبەستن و یەکەم پارێزگاش کە ئەو سیستمەی جێبەجێکرد پارێزگای دهۆک بوو بەڵام تا ئێستا لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم ئەو بڕیارە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

چۆن ئابووری ژاپۆن بەهۆی دابەزینی دراو بەهێزبوو؟
پێت چۆن ئابووری ژاپۆن بەهۆی دابەزینی دراو بەهێزبوو؟
نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد
دوات نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد
پەیوەنیدر