بانکی ناوەندی هەرێم: ئەو ئۆتۆمبێلەی پارەی تێدابوو وەرگەڕا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە



بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی رەتیدەکاتەوە ئەو ئۆتۆمبێلەی کە دەوترێت بە بڕێک پارەی تێدابووە و وەرگەڕاوە هیچ پەیوەندییەکی بە بانکی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانییەوە نییە.

بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەسەر وەرگەرانی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بڕێک پارەی تێدابوو بڵاوکردەوە و دەڵێت: لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک دەربارەی وەرگەڕانی ئوتومبێلێکی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بەپارێزگای کەرکوک بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو ئوتومبێلە پارەی لە بەغداوە بۆ بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی گواستووەتەوە.

دەشڵێت:”بۆ رای گشتی و سەرجەم ڕاگەیاندنەکانی ڕووندەکەینەوە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی مووچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جوتیاران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتووەو ئەو ئوتومبێلەی باس کراوە هیچ پەیوەندیەکی بەبانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانیەوە نییە.

شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
پێت شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد
دوات ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد
پەیوەنیدر