ئاوات شێخ جەناب: هەرێم هەموو داواکارییەکانی عێراقی جێبەجێکردووە



وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە وەفدێکی کونسولخانەی ئەمریکا لەهەولێر ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم هەموو پابەندیەکانی خۆی لە یاسای بودجەی عێراق جێبەجێ کردووەو جێگری کونسوڵی ئەمریکاش داوا دەکات هەرێم و بەغداد بەتەواوی پابەندی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بن.

ئەمڕۆ سێ شەممە ( ٢٠٢٣/٨/١٥ ) ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لەدیوانی وەزارەتی دارایی پێشوازی کرد لە وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر، کە پێکهاتبوون لە خاتوو زەهرا بێل جێگری کونسوڵی گشتی و ئەلێکساندەر بێلا سەرۆکی یەکەی ئابووری کونسوڵخانە.

وەزیری دارایی تیشکی خستە دواین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق و ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەهەماهەنگی بەردەوامدان و لەماوەی ڕابردودا هەرێمی کوردستان هەموو ئەو داواکاریانەی جێبەجێکردووە کە لەیاساکەدا هاتووە، هیچ بیانویەک نەماوە بۆ نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.

زەهرا بێل جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەهەولێر، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ دەستەبەرکردنی مافە یاسایی و دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان دوپات کردەوەو هیوای خواست حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی پابەند بن بەجێبەجێکردنی یاسای بودجەو ئەرکەکانیان بەرامبەر یەکتر جێبەجێ بکەن.

ئاوات شێخ جەناب، جەختی کردەوە کە ماوەی دوو ساڵە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوام لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیەو وردبینی لە سەرجەم ئەو داتاو ڕاپۆرتانە کراوە کە هەرێمی کوردستان دەربارەی دۆسیەی نەوت و خەرجی و داهاتە نانەوتیەکان پێشکەشی حکومەتی ناوەندی کردووە.

دیە ئەحمەد – خوێندکاری مەشقکار لە دارشتنەوەی ئەم هەواڵەدا بەشدار بووە.

 

 

“کوڕە هەورامی” نوێترین بەرهەمی فەرزادە
پێت “کوڕە هەورامی” نوێترین بەرهەمی فەرزادە
سایلۆی هەولێر چەکی گەنمی 2023 ی جوتیاران دەدات
دوات سایلۆی هەولێر چەکی گەنمی 2023 ی جوتیاران دەدات
پەیوەنیدر